توركیا؛ پۆلیس دوو ڕۆژنامه‌نووسی بی بی سی و ده‌نگی ئه‌مریكای ده‌ستگیر كرد
پۆلیسی توركیا، دوو ڕۆژنامه‌نووسی ته‌له‌فیزیۆنی بی بی سی به‌ریتانی و ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا، ده‌ستگیر ده‌كات.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه: پۆلیسی ئه‌و وڵاته، ڕۆژی شه‌ممه قهمهر هاتیچی په‌یامنێری به‌شی توركییان له ته‌له‌فیزیۆنی بی بی سی له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، ده‌ستگیر كردوه، له‌و كاته‌ی كه سه‌رقاڵی كاری ڕۆژنامه‌وانیی بوه له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی له ڕۆژی 17 ی ئه‌م مانگه له ئه‌نجامی داڕمانی كانێكی مس گیانیان له‌ده‌ستدا، كه تا ئێستا ته‌رمی یانزه‌یان دۆزراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه، ڕۆژی شه‌ممه په‌یامنێرێكیان به‌ناوی خاجیجان فارقین له توركیا ده‌ستگیر كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی درابێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ڕۆژنامه‌نووسێكی فه‌ره‌نسییان به‌ناوی ئۆلیڤیه بێرتراند ده‌ستگیر كرد‌و دواتر ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان كرده‌وه.
٢٧ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٦:٠٧
News ID: 794670
پۆلیسی توركیا، دوو ڕۆژنامه‌نووسی ته‌له‌فیزیۆنی بی بی سی به‌ریتانی و ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا، ده‌ستگیر ده‌كات.